مێلانیا عورفێکی دێرینی ئەمریکا پێشێڵ دەکات

مێلانیا عورفێکی دێرینی ئەمریکا پێشێڵ دەکات


خانمی یەکەمی ئەمریکا عورفێکی دێرینی وڵاتەکەی پێشێڵ دەکات و کچەکەی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئاشکرای دەکات.

ئاشڵی بایدن، کچە تاقانەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاندووە، مێلانیا ترەمپی خانمی یەکەمی ئەمریکا (لە 20-1-2017ـەوە تا ئەمڕۆ چوارشەممە 20-1-2021)، لە ماوەی دوای هەڵبژاردنی باوکیدا، هیچ قسەیەکی لەگەڵ جیل بایدنی خانمی نوێی یەکەمی ئەمریکا نەکردووە.

ئاشڵی بایدن هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی عورفێکی دێرینی ئەمریکا، خانمی یەکەمی وڵات پێش دەست بەکاربوونی خانمی نوێی یەکەمی وڵات، تەلەفۆنی بۆ دەکات و رێکارەکانی کارکردنی لە کۆشکی سپی، بۆ روون دەکاتەوە، بەڵام ”مێلانیا تەنانەت سڵاویشی لە دایکم نەکردووە“.

کچە تاقانەکەی بایدن پێیوایە مێلانیا ترەمپ هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپی هاوسەری، بەشداریی رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی وڵات ناکات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 20-1-2021، جۆ بایدن لە رێوڕەسمێکدا، وەک سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا دەست بەکار بێت و کۆتایی بە چوار ساڵی سەرۆکایەتیی دۆناڵدترەمپ بێت.







باسنيوز
Top