سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان: تره‌مپ هانی هێرشكارانی كاپیتۆڵی داوه
ماكۆنێڵ له وته‌یه‌كیدا له كۆنگرێس، سه‌باره‌ت به هێرشكارانی باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ گوتی: "ئه‌وانه به‌درۆ جۆشكرابوون، سه‌رۆك هانیدان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریهێنان".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌بوو، به‌ڵام كۆنگرێس به په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی "جۆ بایدن" كاری خۆی ئه‌نجام دا".
ماكۆنێڵ روونیكرده‌وه، "به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و سه‌ركه‌وتوو، له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن ده‌گێڕین".
سه‌رچاوه: CNN
k24 -
