كاندیدی بایدن بۆ "CIA": رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی سیخوڕی چین ده‌بینه‌وه
له كاتی دامه‌زراندنی له‌و پۆسته‌دا، هاینیز گوتی: "دوای دامه‌زراندنم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری "CIA"، هه‌موو راستییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گوازمه‌وه و كار له‌سه‌ر درووستكردنی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری له ناوخۆ ده‌كه‌م".
هاینیز له ساڵی (2007) بۆ یه‌كه‌م جار چاوی به بایدن كه‌وت، ئه‌و كات سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس بووه، جگه‌له‌وه‌ش پۆستی جێگری گه‌وره راوێژكاری لیژنه‌ی حزبی دیموكراتییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
دوای ساڵیك له وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی "باراك ئۆباما"، هاینیز به یاریده‌ده‌ری راوێژكار له كاروباری رێككه‌وتن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دامه‌زرا، دوای ئه‌وه سه‌رۆك وه‌ك جێگری یاریده‌ده‌ری خۆی دایمه‌زراند، هاوكات پۆستی جێگری راوێژكاری كاروباری ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
له ساڵی (2013)، هاینیز وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری "CIA"، دواتر له ساڵی (2015) جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، وه‌ك یه‌كه‌م ژن ئه‌م (2) پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌بردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
