كاندیدی بایدن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنێك ده‌دات
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بلینكن له دانیشتنه‌كه‌دا گرنگیی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ جیهان شرۆڤه ده‌كات، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و ژانسه، ناوبراو بنه‌مایه‌كی نوێی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی ئاماده كردووه و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئالنگارییانه پێكده‌هێنێت، كه هه‌ریه‌ك له "رووسیا، چین و ئێران" له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌پێنن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی پێشتر بلینكن له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داویه‌تی، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌واوی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، بلینكن گوتوویه‌تی: "كاتێك په‌له ناكه‌ین و سه‌ركردایه‌تی ناكه‌ین، یه‌كێك له‌م دوو شتانه رووده‌دات: یان وڵاتێكی دیكه هه‌وڵ ده‌دات شوێنی ئێمه بگرێته‌وه، یانیش هیچ لایه‌نێك ئه‌و كاره ناكات و دواتر پشێوی سه‌رهه‌ڵده‌دات"، هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ كامێك له‌و دوو حاڵه‌تانه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ناكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
