لاڤرۆڤ: نابێت سووریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی ئیسرائیل و ئێران
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ، لاڤرۆڤ گوتی: ئێمه به ئیسرائیلییه‌كانمان وتووه، ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان دیاری بكه‌ن، ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه خاكی سووریا به‌كار نه‌هێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و نامانه‌وێت سووریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا ئیسرائیل هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و داوایه‌ی رووسیای نه‌داوه‌ته‌وه.
له باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات، پێشێلكاری روونی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و رووسیا داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا چیدیكه پێگه ره‌سمییه‌كانی سووریا نه‌كاته ئامانج.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رێی كه‌ناڵه سه‌ربازییه‌كانه‌وه له په‌یوه‌ندیدان، به‌ڵام ئێمه دان به شه‌رعییه‌تی بوونی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سووریا نانێین.
k24 -
