وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا
وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە 17-1-2021، خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازیی وڵاتەکەی، گەیشتە بەغدا.
لەو سەردانەیدا، یەشار گولەر، سەرۆک ئەرکانی سوپا یاوەریی وەزیری بەرگریی تورکیا دەکات.
ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ سەرکۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق کۆ دەبێتەوە.
هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، خوڵوسی ئاکار و بەرپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆ لەبارەی شەڕی دژەتیرۆر و هەماهەنگیی بەغدا و ئەنقەرە، دەکەن.
باسنيوز
