بۆ نیشاندانی "نیازپاکی"، کۆریای باشور کەشتییەکی جەنگی لەگەروی هورمز دەکشێنێتەوە
ئامانج لە بونی کەشتیە جەنگییەکە بۆ بەرەنگاربونەوەی چەتەکانی دەریایە
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی کۆریای باشور بەئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندوە، هەرچەندە ئامانج لە بونی کەشتی جەنگی "Choi Young KDX-I"ـی وڵاتەکەیان لەگەروی هورمز بۆ بەرەنگاربونەوەی "چەتەکانی دەریا"یە، بەڵام بەئامانجی رەخساندنی دۆخێکی ئەرێنی بۆ گفتوگۆکانی ئێران-کۆریای باشور ئەو کەشتییە لە ناوچەکەدا دەکشێتەوە.
گفتوگۆکانی هەردو حکومەتی ئێران و کۆریای باشور بەردەوامی هەیە
ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆکانی هەردو حکومەتی ئێران و کۆریای باشور لەبارەی دەستبەسەرکردنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتەکەیان و ژمارەیەک دۆسیەی دیکەش بەردەوامی هەیە و شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوە سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکەن.
پێشوتر ئێران لەبارەی جوڵەکانی کەشتی جەنگی "Choi Young KDX-I" هۆشداریداوە، بەتایبەت کە جوڵەکانی ئەو کەشتییە هاوکات بوە لەگەڵ دەستبەسەرکردنی کەشتییەکی نەوتی کۆریای باشور لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە.
خەندان
