ئێران بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی به مه‌رجی پێشوه‌خته رازی نابێت
ساڵحی گوتی: "واشنتن ئه‌گه‌ر نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، پێویسته به‌پێی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی (2015) بگه‌ڕێته‌وه".
گوتیشی: "متمانه‌ی نێوان تاران و واشنتن داڕووخاوه، پێویسته سه‌رله‌نوێ بنیات بنرێته‌وه".
ساڵحی جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پابه‌ندی هه‌موو به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت؛ ئه‌گه‌ر واشنتن هه‌موو سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت.
ئاماژه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر واشنتن به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ربكات؛ تاران به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ ئاستی پابه‌ندبوونی ده‌رده‌كات، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان، ئێرانیش پابه‌ندبوونی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
ساڵحی روونیكرده‌وه، ئێران سیاسه‌تی به‌یاننامه به‌رامبه‌ر به‌یاننامه په‌یڕه‌و ده‌كات، كرده‌وه به‌رامبه‌ر كرده‌وه، پابه‌ندبوونیش به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوون جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
