تووشبووانی دەستنیشانکراوی كۆرۆنا له جیهاندا 95 ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاند
بەپێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بەردەوام ئاماری تووشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان به كۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، تاوەکو ئێستا 95 ملیۆن و 88 هه‌زار و 375 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به تووندترین شێوه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تاوەکو ئێستا 24 ملیۆن و 312 هه‌زار و 700 تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆماركراوه.
دوای ئه‌مریكا، هیندستان به تۆماركردنی 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 536 تووشبوون له ریزبه‌ندیی دووه‌م و بەرازیل به تۆماركردنی 8 ملیۆن و 456 هه‌زار و 705 تووشبوون له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
هەر بەپێی ماڵپەڕەکە تاوەکو ئێستا 67 ملیۆن و 911 هه‌زار و 679 تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه و دوو ملیۆن و 33 هه‌زار و 375 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
rudaw -
