دوو فڕۆكەی دیكهی بی52ی ئهمهریكا رهوانهی كهنداو كران
پێگەكەكە ئاماژەیكردووە، ئەمە جاری پێنجەمە لە میانی ئەم چەند مانگەی دواییدا، ئەم جۆرە فڕۆكانەی ئەمەریكا بەو ناوچەیەدا تێپەڕبن.
ئەمە دوای ئەوە ھات، دەزگا راگەیاندراوەكانی ئەمەریكا ئاشكرایانكرد، دوو مووشەكی ئێرانی بە دووری 100 میل لە كەشتی "نیمیتز"ی فڕۆكەھەڵگری ئەمەریكایی لە زەریای ھیندی كەوتنەخوارەوە، كە ھاوكات بوو لەگەڵ ئەو مانۆڕە سەربازییانەی پاسدارانی ئێران ئەنجامیدەدات و ئەو مانۆڕە ههڵدانی مووشەكی بالیسیتیش لە خۆ دەگرت.
تۆڕی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكایی بڵاویكردهوه، مووشەكە ئێرانییەكان "بەشێوەیەكی مەترسیدار" لە نزیك كەشتییەكی بازرگانی لە زەریای ھیندی كەوتنە خوارەوە بە دوورایی 100 میل لە فڕۆكە ھەڵگری "نیمیتز"ی ھێرشبەری ئهمهریكا.
k24 -
