بایدن لە یەکەم ساتی دەست بەکاربوونییەوە 12 بڕیار واژۆ دەکات
سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم ساتی دەست بەکاربوونییەوە، 12 بڕیار واژۆ دەکات.
بڕیارە رۆژی 20-1-2021 لە رێوڕەسمێکدا، جۆ بایدن وەک سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا دەست بەکار بێت.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، جۆ بایدن لە یەکەم ساتی دەست بەکاربوونییەوە، 12 واژۆ دەکات، کە بەشێکیان دژی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیەتی.
بەشێکی بڕیارەکانی جۆ بایدن:
- گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ناو رێککەوتننامەی کەشوهەوا
- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێنەدانی ڤیزای ئەمریکا بە هاووڵاتیانی دەیان وڵاتی جیهان، کە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێک بوون لەو وڵاتانە
- بە یەک گەیاندنەوەی منداڵانی پەنابەر بە کەسوکاریان
- ناچارکردنی هاووڵاتیان بە بەستنی دەمامک لە دامودەزگاکانی دەوڵەت
- خێراکردنی پرۆسەی کوتان دژی پەتای کۆرۆنا
- بووژاندنەوەی ئابووری بە پێشکەشکردنی یەک تریلیۆن و 900 ملیار دۆلار
باسنيوز
