سعودیە باڵیۆزخانەکەی لە قەتەر دەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی باڵیۆزخانە لە قەتەر دەکاتەوە وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەی دراوسێیدا و کۆتایی دەهێنێت بە ناکۆکی سێ ساڵەی نێوانیان.
شانشینەکە تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ قەتەردا دەستپێدەکاتەوە
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لێدوانێکدا کە لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئەلئیخبارییەی وڵاتەکەدا پەخشکرا رایگەیاند، شانشینەکە تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ قەتەردا دەستپێدەکاتەوە، وەکو بەشێک لەو ڕێککەوتنەی کە لە سەرەتای ئەم مانگە مۆریان کرد، و باڵیۆزخانەی سعودیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە دۆحا دەکرێتەوە.
سعودیە و هاوپەیمانانی، میرنشینە یەکگرتوەکانی عەرەب، بەحرەین و میسر لە مانگی 6ی ساڵی 2017 وە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند
سعودیە و هاوپەیمانانی، میرنشینە یەکگرتوەکانی عەرەب، بەحرەین و میسر لە مانگی 6ی ساڵی 2017 وە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند، تەنانەت سنوری ئاسمانیشیان بەڕویدا داخست، بەگومانی ئەوەی قەتەر پشتیوانی لە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەکات و لە ئێرانەوە نزیکە، بەڵام دەوحە ئەو تۆەمەتانەی رەتدەکردەوە.
5ی ئەم مانگە ئه‌میری قه‌ته‌ر گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌دینه‌ی باڵای سعودیه، ئەوەش دوای سێ ساڵ لە دابڕان لە لوتکەی کەنداو
5ی ئەم مانگە شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، ئه‌میری قه‌ته‌ر به‌مه‌به‌ستی به شداریكردن له 41 مین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌دینه‌ی باڵای سعودیه، ئەوەش دوای سێ ساڵ لە دابڕان لە لوتکەی کەنداو.
ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌هات كه سعودیه و قه‌ته‌ر گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان
ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌هات كه سعودیه و قه‌ته‌ر گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و دوباره كردنه‌وه‌ی سنوری وشكانی و ده‌ریایی نێوانیان، له‌كاتێكدا له ساڵی 2017ه‌وه گرژیی و ئاڵۆزی له‌نێوانیاندا دروستببو.
لە ساڵی 1982ەوە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دامەزراوە، کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بلۆکە ئابورییەکەی کەنداو 1.6 ترلیۆن دۆلارە و بە شەشەمین بلۆکی گەورەی ئابوریی جیهان دادەنرێت.
خەندان-
