لە کاتی مانۆردا.. مووشەکە ئێرانییەکان لە نزیک فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا کەوتوونەتە خوارەوە
بەگوێرەی کەناڵە ئەمریکییەکە، بەرپرسان گوتوویانە، لانی کەم مووشەکێک لەنزیک 20 میل لە کەشتییەکی بازرگانی کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام رەتیان کردەوە زانیاریی زیاتر لەسەر پاپۆڕەکە بدەن. ئەو بەرپرسانە داواشیان کردووە ئاماژە بە ئاناسنامەکەیان نەکرێ.
سەبارەت بەرپرسیاریی هێزی دەریایی ئەمەریکیش، ژمارەیەک فڕۆکەهەڵگری نیمیتزی ئەمریکی بەدووریی 100 میل لەنزیک شوێنی کەوتنەخوارەی لانی کەم دوو مووشەکی بالیستیی ئێرانی بوون، کە بووە هۆی ئەوەی پارچە ساچمە بگەنە نزیکیانەوە.
ئەگەرچی لەدووری 100 میلەوە لە فڕۆکەهەڵگرەکان و پاپۆڕەکانەوە ئەمە نابینرێ، بەڵام بەهۆی مانگە دەستکردەکانی ئەمریکی، کە لە مەودایەکی بەرزدا دەخولێنەوە، چاودێریی مووشەکە ئێرانییەکان کراوە.
ئەم رووداوە لەکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکان بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هەڵمەتی فشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێراندا دێت. بەگوێرەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، هێزەکانی سوپای پاسداران، رۆژی شەممە (16/ 1/ 2021) لە کاتی مانۆر و مەشق و راهێناندا چەندین مووشەکی بالیستیی دژە کەشتیی جەنگییان لە دەریای هیندی تاقی کردووەتەوە.
لە هەندێ گرتەدا دوو مووشەک لەدووریی 1120 میل بەر تەنێک دەکەون، کە تەلەڤزیۆنی حکوومەتی ئێران بە کەشتیی گریمانەیی دوژمن ناوی بردن، بەڵام راپۆرتەکە ئاماژەی بە جۆری مووشەکە بەکارهاتووەکە نەکرد.
گرژیی نێوان ئەمریکا و تاران دوای ئەوە زیادیان کرد، کاتێ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێرانی لەگەڵ هێزە جیهانییەکان تاکلایەنە کشایەوە.
لەدوایین رۆژەکانی دەسەڵاتی ترامپ، وەک سەرۆک کۆمار، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتیی کۆریای باشووردا گرت و دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە، لای خۆشیەوە ئەمریکا، فڕۆکە زەبەلاحەکانی بی -52 و فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز و ژێردەریایی ئەتۆمی هێنانە ناوچەی کەنداو.
لە هەفتەکانی دواییشدا، ئێران مەشق و راهێنانەکانی زیاتر کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە، کە سەر جۆ بایدن، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو، سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی گوشارێکی زۆری لەسەرە.
باسنيوز
