(2) موشه‌كی ئێران له دووری (100) میل له كه‌شتی "نیمیتز"ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خواره‌وه
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، موشه‌كه‌كانی ئێران له نزیك كه‌شتیی بارزگانی و له دووری (100) میل له كه‌شتی هێرشكاری "نیمیتز"ی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خواره‌وه.
به‌رپرسێكی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی به "فۆكه‌س نیوز"ی راگه‌یاند، "كه‌شتی "نیمیتز"ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر، له نزیكی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌كه دوورهاوێژه‌كانی ئێران بووه، كه پارچه‌كانی به هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
به‌رپرسه‌كه، كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، گوتیشی: "یه‌كێك له موشه‌كه‌كان، له دووری (20) میل له كه‌شتییه بازرگانییه‌كه كه‌وته خواره‌وه".
سه‌رچاوه: فۆكه‌س نیوز
k24 -
