بایدن به‌رپرسێكی باڵای دانووستانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ئیداره‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت
دوای "ئه‌نتۆنی بلینكن"ی وه‌زیر، "شیرمان"، دووه‌م كه‌سایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، دیپلۆماتێكی دێرینه، له نێوان ساڵانی (2013-2017) پۆستی بریكاری وه‌زیر بۆ كاروباری سیاسی له ئیداره‌كه‌ی "باراك ئۆباما" به‌ڕێوه‌بردووه.
رۆڵێكی گرنگی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی (2015) گێڕاوه، وه‌ك راوێژكاری یه‌كه‌م له گرووپی "ئۆلبرایت ستونبریج" بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كاری كردووه، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه‌یه، لیندا تۆماس جرینفلید، كاری تێدا ده‌كرد، بایدن وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵیبژارد.
جگه له‌مه‌ش، بایدن، بۆ پڕكرنه‌وه‌ی پۆستی یاریده‌ده‌ری كاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، "ڤیكتۆریا نۆلاند"ی هه‌ڵبژارد، كه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له "ناتۆ"، پێشتریش له نێوان ساڵانی (2011-2013) وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
