جێگرەوەی ئەنجێڵا مێرکڵ دیاری کرا
ئەمڕۆ شەممە 16-1-2021، پارتی یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحیی ئەڵمانی لە کۆنگرەی گشتیی خۆیدا، ئارمین لاشیتی بۆ جێگرتنەوەی ئەنجێڵا مێرکڵ، سەرۆکی حزبەکە، دیاری کرد.
ئارمین لاشیت سەرۆکی هەرێمی باکووری راین لە ئەڵمانیا بوو و دوای ئەنجێڵا مێرکڵ، دەبێتە سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحیی ئەڵمانی.
پێشتر ئەنجێڵا مێرکڵ، کە هاوکات راوێژکاری وڵاتەکەیەتی، رایگەیاندبوو، نیازی نییە جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی حزبەکەی بپاڵێوێتەوە و ببێتەوە بە راوێژکاری ئەڵمانیا.
ئەنجێڵا مێرکڵ (تەمەن 67 ساڵ) لە ساڵی 2005ـەوە تا ئێستا راوێژکار (سەرۆک وەزیران)ی ئەڵمانیایە.
باسنيوز
