حەلبوسی داوا دەکات گوێ بۆ بانگه‌وازی بایکۆتكردنی هەڵبژاردنەکان نه‌گیرێت

 حەلبوسی داوا دەکات گوێ بۆ بانگه‌وازی بایکۆتكردنی هەڵبژاردنەکان نه‌گیرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوا دەکات گوێ به‌و ده‌نگانه‌ نه‌درێت كه‌ داواى بایكۆتکردنى هه‌ڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كه‌ن.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ریشسپی و کەسایەتییەکانی ناوچەی هور رەجەب و ئەلبو عیسا لە میوانخانەی هۆزی ئەلبو عیسا، محەمەد حەلبوسی گوێبیستی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە دەستیانەوە دەناڵێنن، گفتوگۆشكرا سەبارەت بە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنیان کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری دەکرێن.

حەلبوسی لەمیانی کۆبونەوەکەدا جه‌ختی لە گرنگی رۆڵی هۆزەکان لە پشتیوانییکردنی دەوڵەت لە بەدیهێنانی سەقامگیری کردوەتەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، حەلبوسی لەمیانی کۆبونەوەکەدا جه‌ختی لە گرنگی رۆڵی هۆزەکان لە پشتیوانییکردنی دەوڵەت لە بەدیهێنانی سەقامگیری کردوەتەوە، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە هەڵوێستی رەسەنیان کردوە لەو قەیرانە جۆراوجۆرانەی کە روبەڕوی وڵات بونەتەوە.

داوای کردوە هانی هاوڵاتییان بدەن تاوەکو خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆماربکەن کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێده‌بەسترێت

حەلبوسی داوای کردوە هانی هاوڵاتییان بدەن تاوەکو خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆماربکەن کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێده‌بەسترێت، داوایشی کرد بەشدارییەکی کاریگەریان هەبێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرانیان تاوەکو گوزارشت لە خواستەکانیان بکات.






خەندان
Top