هێزێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌وری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كۆكراوه‌ته‌وه‌ و ترەمپیش داوای دانبەخۆدا گرتن دەکات

هێزێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌وری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كۆكراوه‌ته‌وه‌ و ترەمپیش داوای دانبەخۆدا گرتن دەکات
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە گوتەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، بەگوێرەی راپۆرتەکان خۆپیشاندانێکی دیکە بەڕه‌ێوەیە و داوا لە ھەموولایەك دەکەم دان بەخۆیاندا بگرن و ھێور ببنەوە.

تره‌مپ دووپاتیشیكرده‌وه‌، رێگە بە یاساشکێنی و توندوتیژی نادەین.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا گوتیشی: داوا لە ھەموو ھاوڵاتیانی ئەمه‌ریکا دەکەم ھاوکاربن بۆ ھێوربوونەوە دۆخەکە و دان بەخۆیاندا بگرن.

ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدان، كه‌ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بۆ لێرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی ئەمریکا بەرێوەدەچێت و زیاتر لە 15 ھەزار سه‌ربازی لە گاردی نیشمانی رەوانەی کۆنگرێس کراون، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ئاسایشی کۆبوونەوەکە و کاپیتاڵ ھیڵ بكه‌ن.

سەربازانی گاردی نیشتمانی لە ھۆڵ و میوانخانەکانی کۆنگرێس بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌گویره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێنتاگۆن و ئێف بی ئای ھۆشداری خۆپیشاندان و ھەڵکوتانەسەر کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە دەدەن.

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مه‌ریكا قسەی لەگەڵ سەربازانی گاردی نیشتمانی كردووه‌ و رێکاری ئەمنی توند گیراونەتەبەر و بڕیارە ئه‌و رێكارانه‌ تا 24ی ئەم مانگە و 4 رۆژ دوای مەراسیمی دانانی بایدن وەك سەرۆکی ئەمه‌ریکا بەردەوام بن.

هاوكات 20 ھەزار سەربازی ئەمه‌ریکی بۆ پاراستنی ئاسایشی مەراسیمی سوێندخواردنی بایدن ئەرکدار کراون.
k24 -
Top