واشنتن: ئامانجمان رێگرتنە لە خامەنەئی لە كۆنترۆڵكردنی نیوەی ئابووری ئێران
پۆمپێیۆ گوتی: "خامەنەئی قەوارەكان بەكاردێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئابووری بە بیانووی یارەمەتیدانی گەل".
ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، دوای ئەوە ھات، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، سزای نوێی بەسەر 3 كەس و 16 قەوارەی ئێرانیدا سەپاند، لە نێویاندا دوو كۆمپانیای سەر بە رێبەری ئێران عەلی خامەنەئی ھەیە.
لەم بارەوە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا. ستیڤن منوچین گوتی: ھەردوو رێكخراوەكە رێ بە بژاردەی ئێرانی دەدات بەردەوام بن لە سیستەمی موڵكداری گەندەڵ لە زۆر كەرتی گەورەی ئابووری ئێران.
k24 -
