سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
مه‌زروق عه‌لی غانم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوه‌یت رایگه‌یاند، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح ئه‌میری كوه‌یت نیازی ئه‌وه‌ی نییه له‌م كاته‌دا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
لێپرسینه‌وه له جینان بوشه‌هری وه‌زیری كاروباری گشتی، خالید جه‌راح ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ناوخۆ كرا
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردو لێپرسینه‌وه له جینان بوشه‌هری وه‌زیری كاروباری گشتی، خالید جه‌راح ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ناوخۆ كرا و ئه‌مه‌ش گرژیه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوه‌یتی زیاتر كرد.
وه‌زیری كاروباری گشتی وه‌زیری كه وه‌زیری نیشته‌جێبونیشه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند
وه‌زیری كاروباری گشتی وه‌زیری كه وه‌زیری نیشته‌جێبونیشه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له لێپرسینه‌وه‌ی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه بگرێت و راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه كۆمپانیا‌و كه‌سانی كاریگه‌ر له مافه‌كان زیاتر به‌هێزترن".
10 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوه‌یت داوایانكرد، متمانه له‌وه‌زیری ناوخۆ وه‌ربگرێته‌وه
10 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوه‌یت داوایانكرد، متمانه له‌وه‌زیری ناوخۆ وه‌ربگرێته‌وه، كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتو ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه بدرێت.
حكومه‌تی ئێستای كوه‌یت حه‌وته‌مین كابینه‌یه كه جابر ئه‌لسه‌باح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2017ه‌وه پێكهێندراوه و له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2011ه‌وه شێخ جابر ئه‌لسه‌باح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
خه‌ندان
