ئەردۆغان ناتۆ و ئەمەریكا تۆمەتبار دەكات
ئەردۆغان ئەمڕۆ لە لێدوانێكیدا گوتی: "ئەمنی یەكێتی ئەوروپا و پەیمانی باكووری ئەتلەسی لە سنووری رۆژھەڵاتمانەوە دەستپێدەكات. ھەرگیز ھاریكاریمان رەت نەكردووەتەوە لە چوارچێوەی پەیمانی ناتۆدا لە شەڕكردن دژ بە تیرۆر"، ئەردۆغان پرسیی: "بۆ چی دەوڵەتانی ناتۆ ئێمەیان بە تەنیا ھێشتەوە لە رووبەڕووبوونەوە بۆ لە ناوبردنی تیرۆر؟ كێ، جگە لە توركیا شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)" دەكات.
ئەردۆغان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای تۆمەتبار كرد بە پێشكەشكردنی ھاریكاری سەربازی بە یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، كە ئەنقەرە بە رێكخراوێكی تیرۆریستیی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"ی قەدەغەكراو لە توركیا دایدەنێت.
سەرچاوە: نوفوستي
k24 -
