وەزیری تەندرووستی ئەمەریكا: گوتاری ترەمپ پێش ھەڵكوتانە سەر كاپیتاڵ ھیڵ " قبووڵكراو نییە"

وەزیری تەندرووستی ئەمەریكا: گوتاری ترەمپ پێش ھەڵكوتانە سەر كاپیتاڵ ھیڵ
وەزیری تەندرووستی و خزمەتگوزارییە مرۆڤایەتیەكانی ئەمەریكا، ئەلیكس عازار رایگەیاند، گوتاری دۆناڵد ترەمپ لە پێش ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتاڵ ھیڵ لە لایەن لایەنگرانیوە "قەبووڵكراو نییە".

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ABC عازار رەتیكردەوە راستەوخۆ باس لە تێڕوانینی خۆی بكات لە بارەی دیدگای خۆی لەسەر ئەوەی ترەمپ ھێشتا لە توانایدا ھەیە، ئەركەكانی جێبەجێبكات، ھەروەھا رەتیكردەوە باس لە وردەكارییەكانی ئەگەری گفتوگۆكان بە ئامانجی لابردنی ترەمپ لە پۆستەكەی بكات.

عازار گوتی: "باس و گفتوگۆ لە سەر 25ەمین ھەمواری دەستوور ناكەم. من پابەندم بە تێڕوانینی ئەو مەسەلەیە لە میانی رۆڵی خۆم وەك وەزیری تەندرووستی لە كاتی پەتای كۆرۆنادا، بۆ دابینكردنی گەیشتنی پێكوتە و چارەسەرییەكان بۆ گەلی ئەمەریكا و بۆ دابینكردنی رادەستكردنی دەسەڵات بەشێویەكی ئارام بە تیمی سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن".
k24 -
Top