ترەمپ: ھەنگاوەكانی لەكارلابردنم تووڕەبوونێكی زۆری لێدەكەوێتەوە؛ بەڵام من حەزم لە توندوتیژی نییە

ترەمپ: ھەنگاوەكانی لەكارلابردنم تووڕەبوونێكی زۆری لێدەكەوێتەوە؛ بەڵام من حەزم لە توندوتیژی نییە
سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەستپێشخەری دیموكراتییەكان لە كۆنگرێس بۆ لادانی ئەو لە پۆستەكەی "تووڕەییەكی توندی" لێدەكەوێتەوە، لە ھەمان كاتدا جەختیكردەوە لەوەی خۆی توندوتیژیی ناوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ترەمپ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە میانی بەڕێكەوتنی لە كۆشكی سوپییەوە بۆ سەردانكردنی دیواری سنووری لەگەڵ مەكسیك لە ناوچە ئەلامۆ لەبارەی ھەوڵەكانی دەستكردن بە ھەوڵەكانی لەكارلابردنی گوتی: "پێموایە ئەو كارە توڕەبوونێكی توند دەنێتەوە".

ترەمپ ئەو دەستپێشخەرییە دیموكراتەكانی بە "بەردەوامبوونی گەورەترین راوەنانی جادوگەرانە لە مێژووی سیاسەتدا" وەسفكرد و گوتی: "ھیچ ئەنجامێكی نابێت". بەردەوام بوو لە قسەكانی و گوتیشی: "بەڵام ئێمە توندوتیژیمان ناوێت".

لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ كە ماوەی سەرۆكایەتیی لە 20 ئەم مانگە كۆتایی دێت، رەتیكردەوە وەڵامی پرسیارێك بداتەوە، كە ئایا نیازی دەستلەكێشانەوەی لە پۆستەكەی ھەیە، لە ئەنجامی ئەو فشارەی دووچاری بووەتەوە بە ھۆی ئەو گێرەشوییەی لە كاپیتاڵ ھیڵ روویدا.

لە 6ی ئەم مانگە كۆمەڵەیەك لە لایەنگرانی ترەمپ ھەڵیانكوتایە سەر بارەگای كۆنگرێس لەمیانی دانیشتنیدا بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، كە تیایدا كاندیدی دیموكراتەكان، جۆ بایدن بردیەوە.

دواتر یەكەكانی پۆلیس و ھێزەكانی تایبەت توانییان ئەو خۆپیشاندەرانە لە بینایەی كۆنگرێس بخەنە دەرەوە. پاشانیش یاساداڕێژەران پەسندی ئەنجامی دەنگدانیان كرد. ئەو پەشێوییە، بووە ھۆی گیان لەدەستدانی 5 كەس، كە یەكێكیان ئەفسەری پۆلیس بوو و ئافرەتێكیش بە گوللـەی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكان كوژرا و سێ كەسەكەی دیكەش لە "رووداوەكانی پێویست بە فریاگوزاری بەپەلە" گیانیان لە دەستدا. ھەروەھا بەلای كەمەوە 70 كەسی دیكەش دەستگیركران. لە ئەنجامی ئەو ھەڵكوتانە بۆ سەر كۆنگرێس، دیموكراتەكان دەستییان بەھەوڵەكانیان كرد بۆ لەكارلادانی ترەمپ لە پۆستەكەی بە پشتیوانی ھەندێك لە یاسادارێژەرانی كۆماری.


k24 -
Top