وزەی ئەتۆمی ئێران: 120 كگم لە یۆرانیۆمی پیتێندراو بەڕێژەی 20 لەسەد بەرھەم ده‌هێنین

وزەی ئەتۆمی ئێران: 120 كگم لە یۆرانیۆمی پیتێندراو بەڕێژەی 20 لەسەد بەرھەم ده‌هێنین
گوتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، بەھرۆز كەمالوەندی ئەمڕۆ سێشەممە جەختیكردەوە، لەوەی تاران "120 كیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتاندراو بەرێـژەی 20% لە میانی ھەشت مانگدا بەرھەم دێنێت".

كەمالوەندی گوتی: "دەتوانیین دامەزراوەی پێشووی ئاراك بۆ ئاوی قورس لە میانی دوو مانگ و نیودا بەكاربخەینەوە"، ئاماژەشیكرد، "ھیچ كەسێك ئەمڕۆ لە جیھاندا، لەو بڕوایەدا نییە، كەوا ئێران ھەوڵی بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی دەدات".

گوتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران پێشتر گوتبووی: وڵاتەكەی "ئاوی قورس بەقەد پێویستی خۆی بەرھەم ده‌هێنێت، ئەمە جگە لە ھەناردەكردنی بۆ 8 وڵاتی دیكە لە جیھان.

سەرچاوە: RT
k24 -
Top