وەزیری بەرگری ئیران: شوێنگرەوەی موحسن زادەمان ھەڵبژاردووە و بەھێزەوە لە رێگاكەی بەردەوام دەبین
لەمیانی قسەكردنی بۆ دەزگا راگەیاندنەكانی ناوخۆییدا جەختیكردەوە لەوەی "ئێران خۆی بەدەستەوە نادات؛ ئەگەر ھەموو شێوەكانی فشاریشی بەسەردا بەسەپێنرێت".
حاتمی پێشتر ھەر ئەمڕۆ ھۆشداریی دایە ویلایەتە یەكگرتووەكان "لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەر ھەڵەیەك"، گوتیشی: " دژ بە ھەر دوژمنكارییەك، ئێران وەڵامێكی كەمەرشكێنی دەداتەوە".
جەختیشیكردەوە لەوەی ئێران دڵنیاییە بۆ ئەمنی ناوچەكە و وڵاتەكەی ئامادەیە "بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەك".
لە رێكەوتی 27ی تشرینی دووەم، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوە و تەكنەلۆجیا لە وەزارەتی بەرگری ئێران، موحسن فەخریزادە لە كردەوەیەكی لە ناوبردندا كوژرا و ئێران ئەم كردەوەیەی بە "كارێكی تیرۆریستی" وەسفكرد.
سەرچاوە: RT
k24 -
