شاری داڵاهۆی کرماشان بە فەرمی وەک نیشتمانی تەموورە تۆمارکرا

شاری داڵاهۆی کرماشان بە فەرمی وەک نیشتمانی تەموورە تۆمارکرا
رۆژی دووشەممە 2021/01/11 لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی نیاوەرانی تاران، عەلی ئەسغەر مونسان، وەزیری کولتوور و پیشەدەستییەکانی ئیران تابلۆی بەفەرمی ناساندنی شاری داڵاهۆی وەک نیشتمانی تەموورە دایە پارێزگار و بەڕێوەبەری میراتی کولتووری پارێزگای کرماشان.

تەموورە، سازی ئایینی پێڕەوانی ئایینی یارسانە و لە رێوڕەسم و بۆنە ئایینییەکانیاندا دەژەنرێ.

زۆربەی دانیشتووانی شاری داڵاهۆ پێڕەوانی ئەو ئایینە کوردییەن و لەو شارەدا چەندین کارگەی بەرهەمهێنانی تەموورە هەیە.

لە رێوڕەسمەکەدا هوشەنگ بازوەند، پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، تەموورە شەش هەزار ساڵ مێژووی هەیە و بەشێکی دانەبڕاوە لە رێوڕەسمە شاد و ماتەمینییەکانی خەڵکی پارێزگاکە.
rudaw -
Top