ئەمینداری نەتەوە یەکگرتوەکان بەراورد لەنێوان ساڵانی 1945 و 2021دا دەکات
رەنگە سبەیش جەنگی دژی تیرۆر لەماڵپەڕ و پێگەکانی ئنتەرنێت هەموان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەوتارێکدا بەبۆنەی تێپەڕبونی 75 ساڵ بەسەر یەکەم کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا جیهان لەدژی کۆرۆنا دەجەنگێت، رەنگە سبەیش جەنگی دژی تیرۆر لەماڵپەڕ و پێگەکانی ئنتەرنێت هەموان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات، ئەوە جگە لەهەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەش هەوا".
270 ملیۆن کەس مەترسی برسیبونیان لەسەرە
ئاماژەی بەوەشكرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردوە 88 ملیۆن کەس لەجیهاندا بکەونە هێڵی هەژارییەوە و 270 ملیۆن کەسیش مەترسی برسیبونیان لەسەربێت.
لەئێستادا پێویستمان بە هاوبەشی جیهانی هەیە
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دەدات لەبڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی بەهۆی زیادبونی گرژی نێوان وڵاتان، جەختیشدەکاتەوە لەوەی لەئێستادا پێویستیان بە هاوبەشی جیهانی هەیە.
باسنيوز
