ئێران: خستنە نێو لیستی تیرۆری حوسییەکان لەلایەن ئەمریکاوە نیشانەی مایەپوچبونی ترەمپە
مایک پۆمپیۆ، وەزیریری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، واشنتن گروپی حوسییەکانی یەمەن وەک رێکخراوێکی "تیرۆرستی" دەناسێنێت و هەریەک لە (عەبدولمەلیک حوسی رابەری حوسییەکان، عەبدولخالق حوسی و عەبدوڵا یەحیا حەکیم) سەرکردەکانی ئەو گروپە دەخرێنە لیستی "تیرۆری نێودەوڵەتییەوە".
وڵاتی یەمەن لەساڵی 2014ەوە توشی شەڕی ناوخۆیی بوەتەوە لەنێوان حوسییەکانی نزیک لەئێران و هێزەکانی عەبدرەببە مەنسور هادی سەرۆکی ئەو وڵاتە، سەرەتای جەنگەکەش بەهێرشێکی حوسییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەنعای پایتەخت دەستیپێکرد، لەئەنجامی جەنگەکەش بەهەزاران کەس کوژراو و برینداربون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبون.
خەندان
