ئەردۆگان داوای پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دەکات
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ هەینی له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند، "رێكکه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو به‌رز ده‌نرخێنین"، جه‌ختیشی كرده‌وه بڕیاری گه‌یشتن به رێكکه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ئەو وڵاتانە "بڕیارێكی راست و پیرۆزه".
ئه‌ردۆگان داوای كرد زیاتر گه‌شه به په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بدرێت
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و وڵاتانی كه‌نداو ئه‌ردۆگان داوای كرد زیاتر گه‌شه به په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بدرێت، "گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ناوچه‌كه بەهێز دەکات".
له ساڵی 2008 توركیا و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو یاداشتێكی لێكتێكه‌یشتنیان واژۆ كرد بۆ دروستكردنی میكانیزمی دیلۆگی ستراتیجی
له ساڵی 2008 توركیا و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو یاداشتێكی لێكتێكه‌یشتنیان واژۆ كرد بۆ دروستكردنی میكانیزمی دیلۆگی ستراتیجی، ئەمەش رێگه‌خۆشكه‌ر دەبێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو.
خەندان-
