زوكربێرگ: ئه‌كاونته‌كانی تره‌مپ له فه‌یسبووك و ئینستاگرام تا ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن راده‌گیرێن
زوكربێرگ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: رووداوه‌كانی (24) كاتژمێری رابردوو ده‌ریانخست، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، ده‌یه‌وێت ئه‌و كاته‌ی ماویه‌تی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌كاری بهێنێت بۆ له‌باربردنی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ جێگره‌وه‌كه‌ی، كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌و بڕوایه‌دام رێگه دان به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان به‌كاربهێنێت له‌و ماوه‌یه‌ی ماوویه‌تی، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی له دژی ئه‌كاونتی فه‌یسبووك و ئینستاگرامی تره‌مپ هه‌بوو، بۆ كاتێكی نادیار درێژ ده‌كرێته‌وه، لانیكه‌م بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه تاوه‌كو پرۆسه‌ی ئاشتیانه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی تویته‌ر و فه‌یسبووك و سناپ ئه‌كاونت و هه‌ژماره‌كانی تره‌مپیان راگرت رێگه‌یان نه‌دا هیچ پۆستێكی نوێ بڵاو بكاته‌وه.
k24 -
