ژمارەیەک بەرپرسی کۆشکی سپی دەست لەکار دەکێشنەوە

ژمارەیەک بەرپرسی کۆشکی سپی دەست لەکار دەکێشنەوە


ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارەی ئەمریکا بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی شەوی رابردوو دروست بوون، دەست لەکار دەکێشنەوە.

شەوی چوارشەممە 6-1-2021 (بە کاتی هەولێر)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد لەبەردەم کۆنگرێسی ولاتەکەیان لە واشنتن کۆببنەوە و دەست بە خۆپیشاندان بکەن.

لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە و دەستیان بەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیاندا گرت.

بەرپرسە دەست لەکار کێشاوەکان:

- خاتوو ستیفانی گریشام، گەورە فەرمانبەری نزیک لە مێلانیا ترەمپی خانمی یەکەمی ئەمریکا

- سارە ماتیۆز، جێگری سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی

- ماتیۆ پوتینگەر، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن، کە رۆبێرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە نیازە دەست لەکار بکێشێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە 20-1-2021 کۆتایی دێت، تا ئێستا دان بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردنی مانگی 11ـی 2020دا نانێت، کە تێیدا جۆ بایدنی کاندیدی پارتی دیموکراتەکان، سەرکەوت بەسەر ترەمپی کاندیدی کۆماریخوازەکان.






باسنيوز
Top