تره‌مپ: هه‌رگیز ته‌سلیم نابم و سازش ناكه‌م
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی تره‌مپ له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی نه‌یارێتی خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه راگهیهندراوون و جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كان وه‌ك براوه ده‌ستنیشان كراوه.
تره‌مپ له به‌رده‌م كۆشكی سپی قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی كرد و گوتی: ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له هه‌ڵبژاردندا كراوه، له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
گوتیشی: ئێمه به رێژه‌یه‌كی زۆر براوه بووین، ئه‌نجامه‌كانمان شیاوی به‌راورد نه‌بوون. من سازش له‌و مافه‌م ناكه‌م. هه‌رگیز دان به‌وه‌دا نانێم كه روویداوه و دان به شكستتدا نانێم.
هه‌روه‌ها گوتی: من 75 ملیۆن ده‌نگم هێناوه و پێم ده‌ڵێن تۆ ده‌رنه‌چوویت. رێگه ناده‌م ده‌نگه‌كانتان بفه‌وتێت و هه‌ژمار نه‌كرێن.
ئه‌مڕۆ بڕیاره كۆنگرێس بۆ په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆببێته‌وه. تره‌مپ هیوای خواست، مایك پێنس ئه‌و ئه‌نجامانه قبووڵ نه‌كات و كاره راسته‌كه بكات، چونكه ئه‌گه‌ر راستییه‌كه جێبه‌جێ بكرێت ئێمه براوه ده‌بین.
k24 -
