له ڕێی تۆمارێكی ده‌نگییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كرێ
تۆڕی سی بی ئێسی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كی ده‌نگی ئه‌لیكترۆنیی گه‌یشتووه‌ته تاوه‌ره‌كانی چاودێریی چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نیویۆرك و ده‌وروبه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
وه‌ك مێدیا ئه‌مریكییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له نامه ده‌نگییه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌مڕۆ له كاتی دانیشتنه‌كه‌دا، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به باڵاخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا ده‌كێشێ، ئه‌مه‌ش تۆڵه‌ی كوشتنی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی قاسم سوله‌یمانییه، كه مانگی یه‌كی ساڵی ڕابردوو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرایه ئامانجی فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی و گیانی له ده‌ست دا.
سه‌ركرده و به‌رپرسانی پینتاگۆن و ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و پێشهاته ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه، تا ڕێوشوێنی ئه‌منیی پێویست بگرنه به‌ر.
به پێی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای)، ئه‌و تۆماره ده‌نگییه به هه‌ڕه‌شه‌ی جدی دانانرێ، به‌ڵكوو به سنووربڕی و هاتنه‌ناو دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له چه‌ند تاوه‌رێكی چاودێریی فڕۆكه‌خانه‌كانی نیویۆرك، ئه‌و كاره كراوه.
دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایه، كه 14ـی مانگی ڕابردووی 2020 كۆتایی پێ هات و جۆ بایدن به ئه‌نجامی 306 ده‌نگ به‌رانبه‌ر 232 ده‌نگ بۆ تڕه‌مپ، سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
باس‌نیوز
