لە تورکیا دوو کەس لە هاووڵاتییەکی عێراقی بەناوی 'عودەی سەدام' دەدەن
عودەی کە چەند شوێنێکی جەستەی برینداربووە، هەواڵی بە پۆلیس داوە و وەسفی ئەو دوو کەسەی بۆ کردوون کە لێیانداوە و جزدانیان لێبردووە؛ پۆلیس سکاڵاکەی وەرگرتووە و دواتر عودەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکی.
تیمەکانی ئاسایش لەڕێگەی کامێرای چاودێری و زانیاریی وردەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دوو کەسە کرد و دوای چەند کاژێرێک دەستگیریان کردن.
بە گوتەی بەرپرسانی ئاسایشی سامسوون (ف. د) 9 تاوان و (ب. د) 13 تاوانیان لەسەر بووە و لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. هەردووکیان گواستراونەتەوە بارەگای ئاسایش و دوای لێپرسینەوە رەوانەی دادگای سامسوون کراون.
rudaw -
