تورکیا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە قەتەر دروست دەکات

تورکیا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە قەتەر دروست دەکات
تورکیا بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دروست دەکات.

لە مانگی 11ـی 2015، سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە دەوحە کردەوە و دواتر لە مانگی 12ـی 2017 ناوی بنکەکە کرایە فەرماندەیی هاوبەشی قەتەر و تورکیا.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، تورکیا بە رەزامەندیی حکوومەتی قەتەر بە نیازە لە پایزی ئەمساڵ دووەم بنکەی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لە دەوحە بکاتەوە، ئەمەش پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و قەتەر زیاتر تێک دەدات.

رۆژی 5.6.2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگیریکردنی رەوتی ئیخوان موسلیمین، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنن.

قەتەر بە پارێزەری رەوتی ئیخون موسلیمین دادەنرێت و تورکیاش لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، کە پارتێکی سەر بە ئیخوان موسلیمینە، بەڕێوە دەبرێت.












باسنيوز
Top