نەتەوە یەکگرتووەکان سامانی داعش ئاشکرا دەکات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتەکەی داوەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە تێیدا رایگەیاندووە، داعش هیچ ناوەیەکی جوگرافی لە دەست نەماوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس لەبارەی سامانی داعش، رایگەیاندووە، ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئێستا خاوەنی نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە، کەمبوونەوەی کردە تیرۆریستییەکانی داعش ”رەنگە کاتی بێت“.
باسنيوز
