ئێران: دۆناڵد ترەمپ بەتەمای شەڕ نییە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەوە گوتی: "لە ئەمریکا بانگهشتی کۆنگرێس کرام و گوتیان ئەگەر نەیت و گفتوگۆ نەکەیت، دوای دوو هەفتە گەمارۆ دەخرێتە سەرت".
ڕاشی گەیاند: "ئەمریکا کاتێک بڕیای دا گەمارۆ بخاتە سەر من، ئەوکاتە بو کە پرسی پیلانی گرووپی "B" لەدژی ئێران خستە بەرباس و هۆکاری دیکەش ئەوەیە کە من قسەی خەڵکی ئێران دەکە و بەگشتی ئەم بڕیارەی ئەمریکا لەدژی من نیشانەی شکستی دیپلۆماسییە و ئێستا ئەمریکا لە ئاستی دنیادا بەتەنیا ماوەتەوە".
محەمەدجەواد زەریف ئاماژەی بەوەش کرد: "بەڕای من دۆناڵد ترەمپ بەتامی هەڵگیرسانی شەڕ نییە، چونکە شەڕ خەسار و زیانی بۆ ئەمریکا هەبووە و نایهەوێ خۆی تووشی شەڕ بکات، بەڵام بینیامین نتانیاهۆ و جۆن بۆڵتەن بەتەمای شەڕن، چونکە ئەو دوو کەسە هۆکاری شەڕی عێراقن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ئێمە پێشتر ئەم ڕۆژانەمان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشبینی کردبوو و ئێمە هیچ پلان و بەرنامەیەکمان بۆ هاتنە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناوکی نییە و هەنگاوی سێیەمیش بە واتای هاتنە دەرەوە و نییە".
باسنيوز
