ئەمریکا دوای هەڕەشەی ئەردۆغان شاندێک دەنێرێتە تورکیا

 ئەمریکا دوای هەڕەشەی ئەردۆغان شاندێک دەنێرێتە تورکیا


ئیدارەی ئەمریکا دوای هەڕەشەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا، شاندێک دەنێرێتە ئەو وڵاتە.

رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 5-8-2019، شاندەکەی وڵاتەکەی، لەگەڵبەرپرسانی تورکیا کۆ دەبێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 4-8-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر ناوجەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان کرد، کە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەی دەبات.

هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، شاندەکەی ئەمریکا لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری پێک هاتوون.

هەروەها مۆرگان ئۆرتیگۆس، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکانی ئەردۆغان نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات قبوڵکراو نییە“.









باسنیوز
Top