سوپای پاسداران لە کەنداوە دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، سوپای پاسداران، لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەی نەوتهەڵگردا گرتووە و نەوتەکەشی بەتاڵ کردووە.
پێگەی "هەوڵةێرانی گەنج" کە سەر بە میدیای فەرمیی ئێرانە، ئاشکرای کردووە ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە لە کەنارەکانی "دوورگەی فارسی" لە کەنداو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە براوەتە شاری "بووشێهر" و حەوت هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخی پێ بووە و هەموویان بەتاڵ کردووە.
هەرچەند میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بە وردەکاریی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە نەوتییە نەکردووە و دەریان نەخستووە سەر ەب چ وڵاتێکە، بەڵام ماڵپەڕی "فارسنیوز" لەزاری فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو کەشتییە سەر بە وڵاتانی عەرەبیی کەنداوە و حەوت کەسی بیانیی تێدا بووە.
دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە لە کاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە یەک مانگە پرسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان و تەقاندنەوە و هێرش بۆ سەریان بووەتە ڕۆژڤ و پاش ئەوەی بەریتانیا لە "جەبەلولتارق" دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێراندا گرت، ئەو وڵاتەش دەستی بەسەر دوو کەشتیی بەریتانیدا گرت و یەکیان ئازاد کرد و هێشتا یەکی دیکەیان بە سەرنشینەکانەوە ئازاد نەکردووە و ئەمش بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی تاران و لەندەن.
باسنیوز
