ترەمپ: روداوی تەقەکردنەکەی تەکساس کارێکی ترسنۆکانەیە
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا ئیدانەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێل پاسۆی تەکساسی کردوە و بەکارێکی ترسنۆکانەی لەقەڵەمداوە.
لانیکەم 20 کەس کوژراون و زیاتر لە 20ی دیکەش برینداربون
لەیەكێك لە مۆڵەكانی ناوچەی ئێل پاسۆ لە تەكساس، روداوێكی تەقەكردن رویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 20 کەس کوژراون و زیاتر لە 20ی دیکەش برینداربون، پۆلیسی تەكساس رایگەیاند سێ گومانلێكراو دەستگیركراون.
ترەمپ لەتویتەکەیدا نوسیویەتی، " هاوشان لەگەڵ هەمو هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتە ئیدانەی ئەو کارە پڕ لەرق و کینەیەی ئەمڕۆ دەکەم. هیچ بیانویەک نیە بۆ کوشتنی خەڵکی بێ تاوان."
لە راگەیەندراوێكدا پاش هێرشێكی تەقەكردن بۆ سەر مۆڵی سیەلۆ ڤیستا، لە ناوچەی ئێل پاسۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، پۆلیسی ئەو ویلایەتە بڵاویكردەوە "بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشە چەكداریە، سێ گومانلێكراو دەستگیركراون و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
خەندان
