ئەمریکا موشەکێکی قەدەغەکراو تاقیدەکاتەوە

 ئەمریکا موشەکێکی قەدەغەکراو تاقیدەکاتەوە
پاش کشانەوەی لەرێکەوتنی موشەکی لەگەڵ روسیا، ئەمریکا موشەکێکی نوێ تاقیدەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، پاش کشانەوەی لەرێکەوتنی موشەکی و سنوردارکردنی توانا ی سەربازی لەگەڵ روسیا کە ساڵی 1987 رۆناڵد ریگن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا روسییەکەی واژۆی کردوە، ئەمریکا رایگەیاند موشەکێکی نوێ تاقیدەکاتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان کردۆتەوە ئەوان موشەکێک تاقیدەکەنەوە کە پێشتر بەپێی رێکەوتنامەی سنوردارکردنی هێزی سەربازی و موشەکی مامناوەند قەدەغەکراوە و ئەو هەنگاوەش بە مافی خۆیان دەزانن.

لەسەردەمی جەنگی سارددا رۆناڵد ریگن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا روسییەکەی واژی کردوە


رێکەوتنامەی سنوردارکردنی هێزی سەربازی و موشەکی مامناوەند، ساڵی 1987 و لەسەردەمی جەنگی سارددا رۆناڵد ریگن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا روسییەکەی واژی کرد.

هەڕەشەی زیاتری روبەروبونەوەی سەربازی و پێشخستنی پلانی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەدوای خۆیدا هێناوە


ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەو رێکەوتنە کە دوا وادەی ساڵی 2021، ترس و هەڕەشەی زیاتری روبەروبونەوەی سەربازی و پێشخستنی پلانی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و موشەکی دورمەودا بەدوای خۆیدا هێناوە.

پێشتریش، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبو ئەو رێکەوتنە کۆتایهاتوە لایەنەکەی دیکە کە مەبەستی روسیایە، پێشێلیکردوە.

لەو چوار چێوەیەدا ترەمپ راشیگەیاند لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە، لەئێستادا لەپەیوەندیدان لەگەڵ روسیا و چین بۆ واژۆکردنی رێکەوتنێکی دیکە.







خەندان
Top