رووسیا 24 کاتژمێر مۆڵەت بە تورکیا دەدات
رووسیا 24 کاتژمێر مۆڵەت بە تورکیا دەدات بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی کشانەوە و راگرتنی شەڕ لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا.
ئەلێکسی پاکین، سەرۆکی سەنتەری رووسی بۆ ئاشتەوایی لە سووریا، رایگەیاندووە، بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بڕیاری راگرتنی شەڕی لە ئیدلیب لە کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانی 2-8-2019 داوە.
ئەلێکسی پاکین هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی چاوەڕێ دەکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا تورکیا رێککەوتنی ئیدلیب جێبەجێ بککات و چەکدارەکانی لە سنووری ئەو پارێزگایە، بکێشێتەوە.
باسنيوز
