حەسەن رۆحانی: رەفتارەکانی ئەمریکا منداڵانەیە

حەسەن رۆحانی: رەفتارەکانی ئەمریکا منداڵانەیە
حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلام ئێران رەفتارەکانی ئەمریکا بە منداڵانە ناو دەبات، ئەوەش دوای بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر دیپلۆماتکارانی تاراندا لەلایەن واشنتن.

رەفتاری منداڵانە دەنوێنن، هەمو رۆژێک دەیانوت دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین بەبێ هیچ پێشمەرجێک



لە لێدوانێکیدا کە راستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ولاتەکەی پەخشکرا، رۆحانی وتی" ئەوان(ئەمریکیەکان) رەفتاری منداڵانە دەنوێنن، هەمو رۆژێک دەیانوت دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین بەبێ هیچ پێشمەرجێک، پاشان سزای وەزیری دەرەوەمان دەدەن".

نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان توانای بڕیاردان و هەڵسەنگاندنیان لەدەستداوە



"ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان توانای بڕیاردان و هەڵسەنگاندنیان لەدەستداوە" رۆحانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وای وت.

پایەکانی کۆشکی سپی لەبەردەم هۆش و لۆژیک مرۆڤدا هەڵدەلەرزن



رۆحانی هێرشی زیاتری کردە سەر کاربەدەستانی کۆشکی سپی و وتی" پایەکانی کۆشکی سپی لەبەردەم هۆش و لۆژیک مرۆڤدا هەڵدەلەرزن".

ئەمریکا سەپاندنی سزای دارایی بەسەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە ئێراندا راگەیاند





ئەو وتانەی رۆحانی دوای ئەوە هات، دوێنی ئەمریکا سەپاندنی سزای دارایی بەسەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە ئێراندا راگەیاند، بەوەش باڵاترین وتەبێژی حکومەتی تاران-ی بەئامانج گرت و هەلی چارەسەری دیپلۆماسی لە نێوان تاران-واشنتندا دژوارتر کرد.




خەندان
Top