ترەمپ و هاوتا روسیەکەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجانمدا
ئامادەی وڵاتەکەی نیشانداوە لە هاریکاریکردنی مۆسکۆ لە ڕوبەڕوبونوەی ئەو ئاگرەی لە سربیا کەوتوەتەوە.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، ترەمپ ئامادەی وڵاتەکەی نیشانداوە لە هاریکاریکردنی مۆسکۆ لە ڕوبەڕوبونوەی ئەو ئاگرەی لە سیبێریا کەوتوەتەوە.
ئەگەر پێویست بکات داوای یارمەتیان لێدەکەن
لایخۆشیەوە ڤلادمیر پوتین، رەزامەندی خۆی لەو دەستپێشخەریەی ترەمپ نیشانداوە و رایگەیاندوە، ئەگەر پێویست بکات داوای یارمەتیان لێدەکەن.
پوتین ئەو هەنگاوەی هاوتا ئەمریکیەکەی بەرز نرخاندوە
بەگێورەی بەیاننامەیەکی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا، پوتین ئەو هەنگاوەی هاوتا ئەمریکیەکەی بەرز نرخاندوە و گەرەنتی ئەوەی داوە لە داهاوتودا پەیوەندی نێوان هەردو وڵات لە هەمو بوارەکاندا ئاسایی دەکەنەوە، هەردولاش رەزامەند بون لە بەردوامدان بە پەیوەندیەکانیان "چی بە تەلەۆن بێت یاخود بە کۆبونەوە".
زیاتر لە سی ملیۆن دۆنم زەوی سوتاندوە، ئاگرەکە تا ئێستا بەتەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە
ماوەی چەند رۆژێکە ئاگرێکی گەورە لە ناوچە دارستانیەکانی سیبێریا- روسی کەوتوەتەوە، زیاتر لە سی ملیۆن دۆنم زەوی سوتاندوە، ئاگرەکە تا ئێستا بەتەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە بە تایبەت لە ناوچەکانی ئیرکوتسک و کرانیۆرسک ئاگرەکە بەرەو ئەو شوێنانە تەشەنە دەکات کە یەکەی نێشتەجێبونی لێیە.
خندان
