چەكە خێراكانی روسیا و چین دەكرێت ببێتە هۆی لاوازی هێزی سەربازی واشنتن.
پێشكەوتنی مەودای تەكنەلۆجیا كە لە بواری سەربازیدا خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت، هەڕەشەیە بۆ سەر توانا سەربازیەكانی ئەمریكا
رۆژنامەی واشنتن تایمز، لەزاری ئەو شارەزایانەوە بڵاویكردوەتەوە، "پێشكەوتنی مەودای تەكنەلۆجیا كە لە بواری سەربازیدا خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت، هەڕەشەیە بۆ سەر توانا سەربازیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".
بەپێی زانیاریەكان، وڵاتی روسیا ملیاران دۆلار لە هێز و توانا سەربازیەكانیدا خەرجدەكات، لەكاتێكدا وڵاتی چین سود لە نوێترین توێژینەوە رۆژئاواییەكان دەبینێت تا كێبڕكێ لەگەڵ سوپای ئەمریكادا بكات.
ئەو كردارانەی كە لە ئێستادا هەریەك لە روسیا و چین لەبواری گەشەی سەربازیدا ئەنجامیدەدەن، دەبێت پێنتاگۆن بە هەند وەریبگرێت
ئەو رۆژنامە ئەمریكییە دەڵێت، "ئەو كردارانەی كە لە ئێستادا هەریەك لە روسیا و چین لەبواری گەشەی سەربازیدا ئەنجامیدەدەن، دەبێت لەلایەن وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە (پێنتاگۆن) بە هەند وەربگیرێت".
ئەوە لەكاتێكدایە ئەو تەكنەلۆجیا سەربازیەی خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت، بەسەر كارەكانی كۆنگرەیەكی زانكری بۆردیۆ-ی ئەمریكیدا سەركەوتوە، كە ئەو موشەك و فڕۆكانەی بەو سیستەمە ئاستبەرزە كاردەكەن خێراییەكەیان پێنج هێندەی خێرایی دەنگە.
تایبەتمەندی ئەو چەك و موشەكانەی توانای تێپەڕاندنی خێرایی دەنگیان هەیە، دەتوانن باشتر لە چەكە سەربازیە ئاساییەكانی وەك تانك و زرێپۆش و كەشتیە جەنگیەكان كاربكەن.
روسیا توانیویەتی جۆرە موشەكێك بەرهەمبهێنێت كە خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت
پێشتریش ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاندبو، وڵاتەكەی توانیویەتی جۆرە موشەكێك بەرهەمبهێنێت كە خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت و توانای هەڵگرتنی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەپێی وتەكانی پوتین، "هیچ هێزێك لە جیهان ناتوانێت روبەڕوی ببێتەوە، تەنانەت ئەو سیستەمانەش كە شارەكانی ئەمریكا دەپارێزن".
هاوكات هەڕەشەكانی چین لە هەڕەشەكنی روسیا كەمتر نیە، لەكاتێكدا بەپێی شارەزایان چین-یش خاوەنی هێزێكی تایبەتە و سودی لە هاوبەشە ئابوریەكانی بینیوە تا بگات بە زانستە رۆژئاواییەكان و توانا سەربازیەكانی خۆی بەهێزتربكات.
مارك لویس، كە شارەزایەكی ئەمریكیە سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت، "سودیان لە هەوڵەكانی ئێمە بینی، سەرجەم ئەو توێژینەوانەی ئێمە ئەنجامماندوە ئەوان خوێندویانەتەوە و بەدواداچونیان بۆكردوە، ئێمە لەبری ئەوان كارمانكرد و ئەنجامەكەی بۆ ئەوان بو".
خەندان
