دۆناڵد ترەمپ: دەزگاكانی زانیاریی ئەمریکا لە كۆنتڕۆڵ دەرچون
دەزگاكانی زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان لە كۆنتڕۆڵ دەرچون و جۆن راتكڵێف دەتوانێت ئەو دۆخە چارەسەربكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، دەزگاكانی زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان لە كۆنتڕۆڵ دەرچون و جۆن راتكڵێف، ئەو پاڵێوراوەی كە بۆ پێگەی بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی بەربژێریكردوە دەتوانێت ئەو دۆخە چارەسەربكات.
دوشەممەی رابردو 29ی تەمموز، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "جۆن راتكڵیف، كە ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكایە لەسەر ویلایەتی تێكساس، لە لایەن منەوە بۆ پێگەی بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی پاڵێوراو دەبێت".
15ی مانگی داهاتودا، دان كۆتس، كە لە ئێستادا بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکایە پێگەكەی جێدەهێڵێت
ئاماژەی بەوەشكرد، لە 15ی مانگی داهاتودا، دان كۆتس، كە لە ئێستادا بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکایە پێگەكەی جێدەهێڵێت و لە ماوەیەكی كەمدا بەڕێوەبەری نوێ هەڵدەبژێردرێت.
بەرپرسانی پێشوی دەزگاكانی زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دیموكراتەكانی ئەو وڵاتە بەربژێرەكەی ترەمپ بۆ پێگەی بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی رەتدەكەنەوە، چونكە پێیان وایە راتكڵێف كەسێكی گونجاو نیە و لەسەر خواستی ترەمپ زانیاریەكانی دەزگای زانیاری ون دەكات.
ئەوە لەكاتێكدایە، دان كۆتس، سەبارەت بە تێوەگلانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2016 و كێشەكانی ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باكور و ئێران بۆچونەكانی لەگەڵ ترەمپ یەكیاننەدەگرتەوە و ئەوەش بوە هۆی نیگەرانی ترەمپ.
جۆن راتكڵێف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەسەر ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا
جۆن راتكڵێف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەسەر ویلایەتی تێكساس-ی ئەمریكا، لەماوەی لە ماوەی رابردودا پارێزەر بوە و لە ئێستاشدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پاڵێوراوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەو وڵاتە.
خەندان
