وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێمە رەتدەکاتەوە

وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێمە رەتدەکاتەوە
وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشنیاری گفتوگۆی لەگەڵ وڵاتەکەی لەبارەی پشکنینی سیستمی وزەی ئەتۆمی ئێران بەرامبەر بە هەڵگرتنی سزاکان بۆ سەر ئەو وڵاتە رەتکردوەتەوە.

پێویستە ئێران لە دوای هەشت ساڵ داتا و زانیاری پێویست لەبارەی سیستەمی وزەی ئەتۆمی بدات بەو وڵاتانەی کە لە رێکەوتننامەکەدا بەشداربون


بەپێی رێکەوتننامەی ئەتۆمیی ساڵی 2015 کە ئێران واژۆی لەسەر کردبو، پێویستە ئێران لە دوای هەشت ساڵ لەو رێکەوتننامەیە داتا و زانیاری پێویست لەبارەی سیستەمی وزەی ئەتۆمی بدات بەو وڵاتانەی کە لە رێکەوتننامەکەدا بەشداربون، بەڵام لە ئێستادا ئێران دەڵێت، بەمەرجی هەڵگرتنی سزاکان ئەو زانیاریانە ئاشکرادەکات.

ئەگەر ئەمریکا بە راستی داوای رێککەوتنامە دەکات، ئێران دەتوانێت پڕۆتۆکۆڵێکی نوێ واژۆ بکات


عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەگەر ئەمریکا بە راستی داوای رێککەوتنامە دەکات، ئێران دەتوانێت پڕۆتۆکۆڵێکی نوێ واژۆ بکات لە ساڵی 2019دا لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان، بەڵام وەک پێشبینی کرابو ئەم پێشنیازە لە لایەن ئەمریکاوە رەتکرایەوە".

بەپێی لێدوانەکەی موسەوی، ئەو پێشنیازەی ئێران لە لایەن محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە کراوە لە میانەی سەردانەکەی بۆ واشنتن کە هەفتەی رابردو ئەنجامیدا.





خەندان-
Top