له پاکستان بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیکی سەربازی 17 کەس بوونە قوربانی

له پاکستان بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیکی سەربازی 17 کەس بوونە قوربانی
بەپێی زانیاریی میدیاکان پاکستان، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەو وڵاتە لە شارێکی نزیک "ئیسلام‌ئاباد" کەوتووەتە خوارەوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 17 کەس.



فڕۆکەکە لە شاری "ڕاوپلندی" ناوەندی سوپای ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە و لەو ڕووداوەدا دوو فڕۆکەوان، پێنج سەرباز و 10 هاووڵاتیی سڤیلیش گیانیان لەدەست داوە.



زانیارییەکان باس لەوە دەکەن فڕۆکەکە لە ناوچەی نیشتەجێبوونی "موهرە کالۆ" کەوتووەتە خوارەوە و بووەتە هۆی ئاگرگرتنی خانووی هاووڵاتییان.



تاکوو ئێستا هۆکاری بەربوونەوەی ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا نەکراوە.




باسنیوز
Top