بەریتانیا هێزی زیاتر لە کەنداوی عەرەبی جێگیر دەکات

بەریتانیا هێزی زیاتر لە کەنداوی عەرەبی جێگیر دەکات
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا هێزی زیاتر لە وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی جێگیر دەکات.

بەپیی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 29-7-2019، حکوومەتی بەریتانیا بڕیاری ناردنی هێزی زیاتری بۆ کەنداوی عەرەبی، داوە.

ئەو هێزە نوێیە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بنێردرێتە کەنداوی عەرەبی و لە شانشینی بەحرێن جێگیر دەکرێت.

ماوەیەکە ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی زیادی کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت.










باسنيوز
Top