ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی ئێرانی بۆ رێككه‌وتن ره‌تكرده‌وه
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك چاوی به هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی نه‌كه‌وتووه. له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا هۆشداریی دا و گووتی: "هه‌نگاوی سێیه‌ممان توند ده‌بێت ئه‌گه‌ر كۆششه دیپلۆماسییه‌كان شكستیان هێنا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاراكردنه‌وه‌ی "ئینستكس" (دارایی ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران) ئامانجی گه‌وره و بنچینه‌یی نییه، به‌ڵكو پێشه‌كییه‌كه بۆ پابه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا".
موسه‌وی گووتی: "هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازیی ئه‌وروپی (بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ریاوانیی له گه‌رووی هورمز) له‌سه‌ر خه‌یاڵ بونیاتنراوه، ئامۆژگاریی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ببن، چونكه ئێران به‌رپرسه له پاراستن و ئارامی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش، پێویست به پێكهێنانی هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی ده‌ره‌كی ناكات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه كه "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه و كه‌نداو و گه‌رووی هورمز سه‌رناگرێت كه له رێگای هاوكاریی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه نه‌بێت، چونكه ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئارامی و سه‌قامگیریی كه‌نداو".
K24
